تادێت هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی فه‌خری زاده چڕتر ده‌بن
سوپاسالاری ئێران: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت چاوه‌ڕێی بكوژانی زانا ئهتۆمییهكهمان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتیی سوپای ئێران بهڵێنیدا، "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت" چاوه‌ڕێی ئه‌نجامده‌رانی تاوانی "تیرۆكردنی" زانا موحسین فه‌خری زاده و ئه‌وانه ده‌كات، كه ده‌ستیان له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه.
سوپاسالاری ئێران گوتیشی: "به‌رپرسیارێتی "تیرۆركردنی" زانا موحسین فه‌خری زاده له ئه‌ستۆی "تیرۆریستان"ـی سه‌ر به لهخۆباییهكانی جیهان "مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ریكایه" و سههیۆنییهكانه".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "تاران له راوه‌دوونان و به‌سزاگه‌یاندنی به‌رپرسانی كوشتنی فه‌خری زاده سڵ ناكاته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "زانا موحسین فه‌خری زاده توانیویه‌تی توانا به‌رگرییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بباته قۆناغێكی نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه".
پێشتریش له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، حوسێن ده‌هقان، راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسیارێتی كوشتنی فه‌خری زاده‌ی خسته ئه‌ستۆی ئیسرائیل و نووسیبووی: "سه‌هیۆنییه‌كان له دوا رۆژه‌كانی ژیانی سیاسیی هاوپه‌یمانه‌كه‌یان "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا" هه‌وڵ ده‌ده‌ن فشاره‌كانی سه‌ر ئێران زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه، به‌ئامانجی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی فراوان".
راوێژكاری خامنه‌یی بۆ كاروباری سه‌ربازی به‌ڵێنیشیدا، "وه‌ڵامی ئێمه بۆ بكوشتنی "شه‌هیدی سته‌ملێكراو" وه‌ك هه‌وره‌برووسكه ده‌بێت و ده‌بێت بكوژان باجی ئه‌و كرده‌وه‌یه بده‌نه‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فه‌خری زاده له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی ئابسه‌رد ههماوهندی شاری تاران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كرایه سه‌ر و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و زانایه كوژرا و یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانیشی بریندار بوو. میدیا نافه‌رمییه‌كانی ئێرانیش بڵاویانكرده‌وه، سێ كه‌سی دیكه له پاسه‌وانانی فه‌خری زاده له‌و رووداوه‌دا كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویشیكرده‌وه، كوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌كه له رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه به ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا دواتر ته‌قه‌ی لێكراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانایه بوون، رووبه‌ڕووی هێرشبه‌ران بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا جگه له فه‌خری زاده و پاسه‌وانه‌كانی، به‌لایه‌نی كه‌م سێ كه‌س له گروپی هێرشبه‌رانیش كوژران.
میدیا ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، فه‌خری زاده یه‌كێك بوو له زانا پێشكه‌وتووه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كان و ناوی له لیستی سزادراوانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتبوو. پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناوی ئه‌و زانایه‌ی هێنابوو و میدیا ئیسرائیلییه‌كانیش شكستی هه‌وڵێكی دیكه‌ی كوشتنی ئه‌و زانا ئێرانییه‌یان راگه‌یاندبوو.
لای خۆشیه‌وه حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر جه‌ختی كرده‌وه، "تیرۆركردنی زانا ئه‌تۆمییه‌كانمان دیارترین نموونه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژوار، كه رژێمی هه‌ژموونكاری موماره‌سه‌ی ده‌كات بۆ رێگریكردنمان له گه‌یشتن به زانستی سه‌رده‌میانه".
H.B