سەرۆکی یانەی زاخۆ خەڵاتی زەبێستی وەرگرت
لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە قەتەر خەڵاتی زەبێستی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن فیفاوە بە عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بەخشرا.
سێشەممە، 16ـی ئەم مانگە، فیفا لەسەر پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند، هاندەرانی زاخۆ زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی جیهان بەدەست هێناوە و بە باشترین هاندەری ساڵ دیاری كران.





