پەیامنێری کوردستان24: بەڕێوەبەری پێشووی بنکەی پۆلیسی عەرەفە کوژرا

ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلە عەقید لە کەرکووک لە بەردەم ماڵەکەی کوژرا و پۆلیسی کەرکووکیش هەواڵەکەی بۆ کوردستان24، پشتڕاستکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 19ـی کانوونی یەکەمی 2025، هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک ڕایگەیاند: عەقید زەید عادل بەڕێوەبەری پێشووی بنکەی پۆلیسی عەرەفە و ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لە گەرەکی عەرەفەی کەرکووک، بەدەستڕێژی گول کوژرا.

لەلای خۆیەوە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک هەواڵەکەی بۆکوردستان 24، پشتڕاستکردەوە، ئاماژەی بەوە دا، لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، بەڵام زانیاری زیاتری نەخستەڕوو.

عەقید زەید عادل کریستیانە و باوکی سێ منداڵە، بەگوێرەی زانیارییەکان لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرۆلا لەپێش ماڵەکەی خۆی تەقەی لێکراوە، هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان گوللەیەک بەرسینگی کەوتووە و  گوللەیەکیش بەرملی کەوتووە، پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل