نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان: ئێران مافی پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەیە

میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان
میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

میخائل ئۆلینانۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ڤییەنا، ڕایگەیاند، ئێران، لە چوارچێوەی پەیماننامەی 'ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی NPT' مافی پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکەی خۆی هەیە.

سێشەممە، 23 کانوونی یەکەم، 2025، ئاژانسی هەواڵی 'ئیرنا' بڵاوی کردەوە، لەبەرانبەر قسەکانی مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا، کە گوتبووی "ئێران هەوڵ دەدات بەرنامە ئەتۆمییەکی خۆی سەر لەنوێ دەست پێ بکاتەوە، بەڵام ئێمە هەرگیز ڕێگە نادەین ئەوە ڕوو بدات"  ئۆلینانۆڤ، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس'  نووسیویەتی "وادیارە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاگەداری ئەو ڕاستییە نییە کە ئێران لە چوارچێوەی پەیماننامەی ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، مافی ئەوەی هەیە پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکی خۆی بدات."

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا گوتیشی: هەر جۆرە هەوڵێک بۆ فراوانکردنی دانوستانەکان سەبارەت ئاسایشی هەرێمی و مووشەکی، گشت بابەتەکە لە ڕاستیی دوور دەکاتەوە و وەک هەوڵدانێک دەبێت بۆ پێکانی سێ ئامانج بە یەک تیر.

بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی، دوێنێ، دووشەممە 22ی کانوونی یەکەمدا، لە وەڵامی پرسیارێکی 'ئیرنا' سەبارەت بە کەشسازیی میدیا ئیسرائیلی و ئەمەریکییەکان دەربارەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی دەستدرێژیی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە بیانووی بەرنامەی مووشەکی، گوتی: توانا بەرگرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی ڕاگرتنی دەستدرێژیکاران لە هەر جۆرە خەیاڵێکی هێرشکردنە سەر ئێران دیزاین کراون و بە هیچ شێوەیەک بابەتێک نین کە گفتوگۆ یان مامەڵەیان دەربارە بکرێت.

ئولیانۆڤ، وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر ئەو قسانەی بەقایی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ئێکس' بڵاوی کردەوە "ئەوە ڕاستە؛ دانوستانەکان دەبێت تەنیا بۆ پرسە ئەتۆمییەکان تەرخان بکرێن."

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل