عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
به‌هۆی په‌تاكه 34 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 26 هه‌زار 494 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 2 هه‌زار و 114 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانی رابردوو ئاماری تووشبوون رووی له زیادبوون كردووه، به‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌ی تووشبووانی رۆژانه له خوار 2 هه‌زار تۆمار ده‌كرا.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 34 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات هه‌زار و 771 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 552 هه‌زار و 549 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هه‌زار و 258 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 482 هه‌زار و 674 كه‌سیش به رێژه‌ی 87.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 57 هه‌زار و 617 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 293 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B