چین ئیدانه‌ی تیرۆركردنی فه‌خریزاده ده‌كات
به‌هیوایه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌و كه‌یسه‌دا بكرێت

K24 - هه‌ولێر:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین "هوا چون یه‌نگ"، له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان ئه‌مڕۆ (30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، "چین به تیرۆركردنی زانای ئێرانی تاساوه و ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه توندوتیژه ده‌كات، به‌هیوای ئه‌وه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌و كه‌یسه‌دا بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چین نیگه‌رانه له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه لاواز بكات و كار له ره‌وشی هه‌رێمایه‌تی بكات.
زانای ئه‌تۆمی "موحسین فه‌خریزاده"، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران، رۆژی هه‌ینی رابردوو (27ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020) له نزیك تاران تیرۆركرا.
سه‌رچاوه:RT