شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەمشەو لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفربارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە، لەم ڕۆژانەدا پلەگانی گەرما بە شێوەیەکێ بەرچاو دادەبەزن و بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر پلەی سفر.
