ناتۆ بایدن بانگھێشتی لوتکەی داھاتووی ھاوپەیمانیەکە دەکات
"ئێستا ئێمە رووبەڕووی بڕیارێکی زۆر سەخت بووینەتەوە"
.jpg)
K24 – ھەولێر:
سکرتێری گشتی رێكخراوی پهیمانی باكووری ئهتڵهسی ناسراو به "ناتۆ" رایگەیاند، سەرەتای ساڵی داھاتوو لوتکەی ناتۆ بە بەشداری سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە برۆکسل بەڕێوەدەچێ.
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی: جۆ بایدن، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا بانگھێشتکراوە بۆ لوتكەی ساڵی داھاتووی ناتۆ، کە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت.
ئاشكراشیكرد، وادهی لوتکەکە بە دیاریکراوی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە لوتکەی ناتۆ بەڕێوەدەچێت و ھەموو ئەندامانی ناتۆ بەشداری تێدا دەکەن، لەناویشیاندا سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکاش جۆبایدن.
سەبارەت بەھێزەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان گوتی: "لەبارەی رێککەوتنی ئەمهریکا و تاڵیبانیشهوه لە رێککەوتنەکەدا بەروونی ھاتووە: ھێزەکانی ناتۆ دەبێت تا 1ی ئایار لە ئەفغانستان بکشێنەوە".
گوتیشی: "ئێستا ئێمە رووبەڕووی بڕیارێکی زۆر سەخت بووینەتەوە. چونکە تاڵیبان پابەندنی بەڵینەکانی نیە و دەترسین بە کشانەوەمان جارێکی دیكە ئەفغانستان ببێتەوە بە پلاتفۆرمی تیرۆریزم بۆ جیھان و ئەوەی لە 20 ساڵی رابردوودا بەدەستمان ھێناوە لەناو بچێت".