مەسرور بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانی بۆ کریستیانەکان دەخوازێت و دەڵێت: لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 24, 2025
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و تەندروستیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/24
