عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
به‌هۆی په‌تاكه 48 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 29 هه‌زار 601 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 2 هه‌زار و 218 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 48 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات هه‌زار و 896 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 554 هه‌زار و 767 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هه‌زار و 306 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 484 هه‌زار و 570 كه‌سیش به رێژه‌ی 87.3% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 57 هه‌زار و 891 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 274 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B