سەدان کۆچبەر لە خنکان ڕزگارکران

کۆچبەرانی نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست (وێنە: ئەرشیف)
کۆچبەرانی نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست (وێنە: ئەرشیف)

هێزەکانی پاسەوانی دەریایی یۆنان لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا لەم دوو ڕۆژەدا سەدان کۆچبەری نایاساییان لە باشووری دوورگەی کریت لە خنکان ڕزگار کردووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی هەواڵی یۆنان ئەمڕۆ هەینی 26ی کانوونی یەکەمی 2025، بڵاویکردەوە، تیمەکانی چاودێری و پاسەوانی سنووری دەریایی لە دووری زیاتر لە 56 کیلۆمەتر لە باشووری باگدۆس و دوورگەی کریت، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە دەریای ناوەڕاست ئەنجامدا، توانیویانە لە یەختێکی ڕواچیانی ماسی و بەلەمێکی ئاسایی نزیکەی 400 کۆچبەری نایاسایی لە مەترسی خنکان ڕزگار بکەن.

ئاژانسەکە ئاماژەیداوە، لە هەڵمەتەکەدا کەشتییەکی پاسەوانی دەریایی و کەشتییەکی بازرگانی دانیمارکی و هێلیکۆپەرێک توانیوایانە 356 کۆچبە لەنێو یەختەکەی ڕاوچیانی ماسی ڕزگار بکەن، هەروا لەنێو بەلەمەکەدا توانراوە 30 کۆچبەری دیکە ڕزگار بکرێن و بگوازێنەوە دوورگەی کریت.

هەروەها ئاژانسی دەستەی سنووری ئەوروپا ناسراو بە (فرۆنتێکس) ئاماژەیداوە، دوێنێ پێنجشەممە تیمەکانی فریاگوزاریی دەریایی لە باشووری دوورگەی کریت 39 کۆچبەری نایاسایی لەنێو بەلەمێکی پلاستیکی ڕزگار کردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەیداوە، سەرجەمی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی لە دەریاوە گیریانخواردووە و لە مەترسی خنکان ڕزگارکراون، لە تورکیا و لیبیاوە بەرەو کەناراوەکانی باشووری یۆنان بەڕێکەوتوون بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا.

ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی کۆچبەران لەم دوو ڕۆژەدا لە کاتێکدایە، هەر لەم مانگەدا بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێک 17 کۆچبەر خنکان، کە زۆربەیان خەڵکی میسر و سوودان بوون، بەڵام تەنیا تەرمی دوو کۆچبەر دۆزرایەوە و تاوەکوو ئێستا 15 کۆچبەر بێسەروشوێنن.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل