به‌ریتانیا ئارامی لێبرا.. هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسینه‌كه له هاووڵاتیان ده‌درێت
سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌كاردێت

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
تا رۆژی 30ی تشرینی دووه‌م ئه‌وانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌ر ڤاكسینێكی كۆرۆنا ڤایرۆس-یان وه‌رگرتبێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌زموونی تاقیكردنه‌وه‌دا بوون، به‌ڵام هه‌فته‌ی داهاتوو له به‌ریتانیا تێكڕای هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ به‌كاردێت.
ئه‌م هه‌واڵه مژده‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره بۆ جیهان. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020 كه ساڵێك تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس هه‌ردوو كۆمپانیای ده‌رمانی فایزه‌ر و كۆمپانیای بایۆ ئێن تێك (BioNTech)ی ئه‌ڵمانی شه‌ریكی فایزه‌ر، پێكه‌وه گره‌نتی ئه‌وه‌ی دا كه به‌شێوه‌ی خێرا‌و كاتی، دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌به‌ریتانیا ده‌ستپێده‌كات و له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌كاردێت.
به‌پێی لێدوانێكی ئۆگۆر ساهین سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (BioNTech) ئه‌ڵمانی بۆ سی ئێن ئێن، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ئه‌م فرسه‌ته هه‌ڵكه‌وێت بۆ هاووڵاتییه‌ك كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌زموونی تاقیگه‌ی نۆڕینگه‌یی بێت ئه‌ویش له پێناو باشتركردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی كۆرۆنا ڤایرۆس.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ڤاكسینه‌كه له‌ته‌واوی به‌ریتانیا به‌رده‌ست ده‌بێت و به‌كاردێت. وتیشی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ورده‌كاری زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی كه وه‌ریده‌گرن له‌نێویاندا كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی".
وته‌بێژه‌كه وتیشی: "بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆگرامی ڤاكسینه‌كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان رۆڵی باشیان هه‌بێت و پابه‌ندبن به‌ڕێوشوێنی پێویست له‌ناوچه‌كانی خۆیان".
هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ش بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان دووپاتیان كردۆته‌وه كه ڤاكسینه‌كه به‌رێژه‌ی 95% سه‌ركه‌وتووه، بێ هیچ ترسێك له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی.
ئه‌لبێرت بۆلا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ر له راگه‌یاندنێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه به بڕیاری ئیمێرجنسی ده‌دات ده‌رباره‌ی ڤاكسینه‌كه و ده‌ڵێت: "ساتێكی مێژووییه شه‌ڕ دژی كۆڤید-19".
ئه‌م بڕیاره ئامانجێكه كه ئێمه به جێمانگه‌یاند بۆ پیشاندانی سه‌ركه‌وتنی زانست.
كۆمپانیای فایزه‌ر پێشتر بڕیاریدابوو كه له‌سه‌ره‌تای رێككه‌وتنه‌كه‌یدا زیاتر له 40 ملیۆن ژه‌می ڤاكسین له ساڵی 2020 و 2021 بۆ به‌ریتانیا دابینبكات.
هه‌روه‌ها هیو بیم په‌یامنێری ته‌ندروستی و روماڵكاری بواری ته‌ندروستی به‌ریتانیا و جیهان-ی كه‌ناڵی بی بی سی له تویتێكدا ئاشكرای كردووه كه هه‌فته‌ی داهاتوو 800 هه‌زار كارمه‌ندی ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو نه‌خۆشخانه‌و ماڵه‌كانی به‌ریتانیا ڤاكسینی كۆمپانیای فایزه‌ر وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف ئاشكرای كردووه كه پارێزگاریكردنی خه‌ڵك له رێگه‌ی ڤاكسینه‌كه رێگه‌مان پێده‌دا كه كۆتایی به‌دڵه‌راوكێ بهێنین و ژیانێكی ئاسووده به‌سه‌ربه‌رین و جارێكی تر جووڵه‌ی ئابووری بگێڕینه‌وه.
هه‌روه‌ها مات هانكۆك له لێدوانێكدا بۆ بی بی سی ده‌ڵێت: "ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتمانی راسته‌وخۆ لێكه‌وتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌یه بۆیه یه‌كه‌مینجار ئه‌وان سوودمه‌ندن له ڤاكسینه‌كه". وتیشی: "دڵنیام كه به‌هاری داهاتوو هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و هاوینی داهاتوو شتێك نامێنێ كه دڵه‌راوكێ بێت بۆ به‌ریتانییه‌كان".
وڵاتانی تریش له‌نێویاندا ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی داوه كه سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كه ته‌نیا یه‌ك مانگی ماوه ڤاكسینی كۆمپانیای مۆدێرنه ده‌ست به دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه‌ی بكات.