وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا: ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا نه‌كراوه
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ پشتیوانی "دۆناڵد تره‌مپ" ده‌ستنه‌كه‌وتووه

K24 – هه‌ولێر:
"ویلیا‌م بار" وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "وه‌زاره‌ته‌كه‌م هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ پشتیوانی "دۆناڵد تره‌مپ" ده‌ستنه‌كه‌وتووه، بیسه‌لمێنێت ساخته‌كاری فراوان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كرابێت".
"بار" گوتی: "تا ئێستا ساخته‌كارییه‌كمان نه‌بینیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت".
ئه‌و لێدوانانه‌ی "بار" گورزێكی كوشنده‌یه بۆ تره‌مپ، كه تا ئێستا دان به شسكتی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا نانێت.
وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ، "تیم مۆرتۆ" رایگه‌یاند، "هه‌وڵده‌ده‌ین دڵنیا ببینه‌وه، هه‌موو ده‌نگه یاساییه‌كانمان ئه‌ژمار كراوه و هه‌موو ده‌نگه نایاساییه‌كان وه‌لا بنرێن".
تیمی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ، ئه‌و كاته‌ی سه‌ركه‌وتنی "جۆ بایدن" راگه‌یه‌ندرا، ژماریه‌ك سكاڵای له‌و ویلایه‌تانه تۆماركردووه، كه تێیدا شكستیان هێناوه.
له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له (3)ی مانگی رابردوودا ئه‌نجامدراوه، تره‌مپ به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، ساخته‌كاری فراوان ئه‌نجا‌مه‌كانی گۆڕیوه و سه‌ركه‌وتنی بایدن ره‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، ساخته‌كاری كراوه، به ئامێری تایبه‌ت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌ستكاری كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی بایدن ئه‌نجامه‌كه بگۆڕن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌تی داد و ناوخۆ، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و بابه‌ته كردووه، هیچ شتێكی وا رووینه‌داوه".
"بار" یه‌كه‌م به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكایی نییه، ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنی (2020) ره‌تبكاته‌وه، مانگی رابردوو "كریس كریبس"، كه سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی ئاسایشی بواری ئه‌لیكترۆنی و ژێرخانی ده‌كرد، له پۆسته‌كه‌ی درووخرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گوتی: "هه‌ڵبژاردنی (2020) پاكترین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا بووه له مێژوودا".
سه‌رچاوه: بی بی سی
وه‌رگێڕان: د.ی