په‌یامی هاوخه‌می سەرۆک بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی مسته‌فا به‌گی جاف
سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی مسته‌فا به‌گی جاف دەدربڕێت بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ( ئیقبال كه‌ریم به‌گی جاف ).
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی مسته‌فا به‌گی جاف
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ( ئیقبال كه‌ریم به‌گی جاف ) خوشكی خوالێخۆشبوو ( مسته‌فا به‌گی جاف )ـمان پێگه‌یشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوە و خانه‌واده‌ی به‌گزاده‌كانی جاف و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
مسعود بارزانی
29ـی كانوونی یه‌كه‌م 2025
