کەشناسی: ئەمڕۆ کاریگەریی شەپۆلی بەفر و باران نامێنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2025، پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێتەوە و لە زۆرینەی ناوچەکان لە ژێر پلەی سفر دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە باران و بەفر بارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە نامێنێت، بەڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە .
هەروەها ئاماژەیداوە، پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەی دەبن: سەنتەری پارێزگای هەولێر لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزیت ، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بۆ -3 پلە دادەبەزێت و ناوچە شاخەوییەکان بۆ ژێر -6 پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەگەڵ دروست بوونی دیاردەی شەختە .
