سه‌نگه‌سه‌ر.. له كێشه‌ی نێوان دوو دراوسێدا 6 كه‌س برینداربوون
باوکێك و دوو کوڕ و کچێکی بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە

K24- راپه‌ڕین:
کاتژمێر 6:00 ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ روویدا و بەو هۆیەشەوە 6 كه‌س برینداربوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، له یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه باوکێك و دوو کوڕ و کچێکی برینداربوون و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە باوك و کچەکە ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه كران و 2 كه‌سیش له خێزانه‌كه‌ی دیكه بریندار بوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزه ئه‌منییه‌كان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
دوای گەیشتنی بریندارەکان دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی چوار بریندارەکەوە هەیە و سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.
به‌گوته‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین، تائێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستی پێكردووه، بارودۆخەکەش كۆنترۆڵ كراوە.
هه‌ر لەسەر ئه‌و رووداوه 2 کەس لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەر کراون، لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.
H.B