ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تباری تاوانێكی پلان بۆ داڕێژراو ده‌ستگیر ده‌كات
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن تاوانی كوشتنی ئه‌نجامداوه و كه‌سێكی له باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه فڕێداوه‌ته خواره‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویکردووە، دەستگیرکردنی تۆمه‌تبارێک ڕادەگەیەنن، تۆمه‌تباره‌كه له مووسڵه‌وه هاتووه‌ته هه‌ولێر و زه‌مینه‌ی تاوانه‌كه‌ی ڕه‌خساندووه و كه‌سێكی دیکەی ناچار كردووه و بردوویه‌تییه شوقه‌كه‌ی خۆی و به هاوكاری كه‌سێكی دیکە تاوانهكیان ئه‌نجامداوه.
ئاسایشیی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، هه‌ر زوو لە شوێنی تاوانه‌كه ڕایكردووه و هه‌ولێری جێهێشتووه، به‌ڵام هه‌ر زوو لەلایەن ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركراوە و ڕووبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر چه‌ند میدیایه‌ك بڵاویانكردبوویه‌وه، له یه‌كێك له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر ئافره‌تێكی كوردی هه‌ولێر خۆی له باڵه‌خانه‌یه‌ك هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕووداوه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه پیاو بووه و ئافره‌ت نه‌بووه، كوژراو به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و كورد نییه، خه‌ڵكی هه‌ولێریش نییه و خه‌ڵكی شه‌رگاته، خۆشی هه‌ڵنه‌داوه‌ته خواره‌وه به‌ڵكوو هه‌ڵیانداوه‌ته‌وه خواره‌وه و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیركراون و هه‌ڵنه‌هاتوون.
