زۆرترین بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماری بەفربارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە و شارەدێی حاجی ئۆمەران 53 سانتیمەتری لێ باریوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی سبەی شەممە 3ی کانوونی دووەمی 2026، بەشێوەیەکی گشتیی ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت. بەڵام لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان، ناوچەکانی ڕۆژئاوای سلێمانی، چەمچەماڵ، بازیان، قەرەداغ، تەکیە، ناوچەکان ڕاپەڕین و هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک .
هەر لە بارەی کەشی سبەی پێشبینی دەکات، نزمترین پلەکانی گەرما (1-3) پلە لە سەنتەری شارەکان نزمبێتەوە، بەڵام نزمبوونەوەکە لە ناوچە شاخاوییەکاندا (2-4) بێت بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ هەینی.
هەروەها ئاماژەی بە بڕی بەفر بارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کردووە، بە گوێرەی ناوچەی شاخاوییەکان بەفری باریو بە پێوانەی سانتیمەتر تاوەکوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2ی کانوونی دووەمی 2026 بەمشێوەیە بووە:
حاجی ئۆمەران 53
مێرگەسوور 50
کانی ماسی 45
چامانکێ 40
باسنێ 35
بامەرنێ 25
سەسەنگ 24
ئامێدی 20
باتوفە 15
سیدەکان 14
مانگیش 14
دینارتە 11
دێرەلوک 9
ناحیەی هێرۆ 8
زاوێتە 8
شیلادزێ 5
هەڵشۆ 5
رەواندز 3
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئامارەی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆ هەینی 2ی کانوونی دووەمی 2026ـی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردووەتەوە، کە بەمشێوەیە:
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە
پیرمام 0.3 ملم
سلێمانی 7.9 ملم
چەمچەماڵ 2.7 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
ئامێدی 9.0 ملم
بامەرنێ 11.4 ملم
بازیان 3.4 ملم
دەربەندیخان 49.6 ملم
هەڵەبجە 27.6 ملم
کەلار 2.8 ملم
مەیدان 24.4 ملم
چۆمان 6.8 ملم
هەروەها کەشناسی پێشبینی دەکات، لە دوای نیوە شەوەوە شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی بێت، کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە .
