بۆچوونی جیاواز دەربارەی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق هەیە
جياوازى له‌نێوان بۆچوونی یاساناس و سیاسییه‌كان, له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ردا هه‌یه.
په‌رله‌مانتاران له‌و باوه‌ڕه‌دان، هه‌ر گۆڕانێك له‌شوێنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی یان فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی پله تایبه‌ته‌كان بکرێت، پێویسته ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی له‌سه‌ر بێت، له‌كاتێكدا یاساناسان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا سوودانی دەیکات، له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ردایه.
ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له هه‌ندێك جومگه‌ی ده‌وڵه‌تدا دەیکات، به‌تایبه‌ت دامه‌زراندن، یانیش گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌پله‌باڵاكان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و بگره‌به‌رزتریش، بووه‌ته بابه‌تێكی جێگه‌ی مشتومڕی نێوان یاساناس و به‌رپرسانی حكوومه‌ت، بەشێک له‌په‌رله‌مانتاران لایان وایه، ئه‌وه‌ی ئێستا سوودانی دەیکات، له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی و پێویسته په‌رله‌مان قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراندن و گواستنه‌وه‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت.
ئه‌حمه‌د شه‌مران، په‌رله‌مانتار، بە کوردستان24ـی گوت: دوای بڕیاری دادگای فیدراڵ و سوێندخواردنی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ته‌واوی كارا بووه و لاموایه پێویستە حکومەتێکی تەواو شەرعی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوەکان پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران بکات بۆ پەسەند کردنیان.
هه‌رچی یاساناسانن، ئه‌وان ڕایه‌كی دیكه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه چه‌مكی یاسایی بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر، واتا ئه‌نجامدانی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراندن و گۆڕینی كه‌سانی پله تایبه‌ت.
د. عه‌بدولڕه‌حمان جه‌لهه‌م، یاساناس، دەڵێت: حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له یاسادا واتا حكوومه‌تی خزمه‌تگوزاری، وه‌ك: گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، یان دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی لێره و له‌وێ، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و جۆره دامه‌زراندنانه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌وانه ده‌كرێن، له كاتێكیشدا كه په‌رله‌مان کارا نەبێت، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و گواستنه‌وه‌یان، ئه‌ركی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره.
وێڕای جیاوازی را و بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و ئه‌ركه‌كه‌ی، بەڵام به‌گوێره‌ی پسپۆران، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەوەی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌یكات له‌بابه‌ته‌كانی گۆڕینی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بابەته‌كانی دیکە، زیادەڕەویکردنە لەو دەسەڵاتانەی کە بەپێی یاسا پێی دراوە.
