پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەییەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، هیواخوازە کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی دیکەی کوردستان، هەردەم بۆنە و جەژن و خۆشییەکانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بکەنەوە.

شەممە، 3ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاسی کاکەییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەكەم."

سەرۆک بارزانی دەڵێت: کوردستان وڵاتی تەبایی، برایەتی و پێکەوەژیانە، هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی دیکەی کوردستان هەردەم بۆنە و جەژن و خۆشییەکانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامیدا بکەنەوە و  بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل