هاوڕێیه‌كی "فه‌خریزاده" نهێنییه‌كانی گه‌یاندووەته ئیسرائیل
"بۆش گوێی لە تۆمارە دەنگییەكە گرتووە"

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی به‌رپرسێكی ئێرانی نزیك له موحسین فه‌خریزاده جێگیربكات و تێكڕای ئه‌و قسانه‌ی تۆمار بكات كه باس له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی "پێنج كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی جه‌نگی" ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئەحرۆنۆت-ی رۆژانه‌ی ئیسرائیل، ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی هاوڕێ ئیرانییه‌كه‌ی فه‌خریزاده گه‌یاندویه‌تییه ده‌ست مۆساد بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه كاتێك تۆماره ده‌نگییه‌كه گه‌یشتووەته ده‌ست "ئایهود ئۆڵمارت" سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل، كاتی سه‌ردانێكی جۆرج ده‌بلیو بۆش-ی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ ئیسرائیل، بۆیه تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه و داوای لێكردووه ببێته ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی كە قه‌ناعه‌ت به كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بكات، هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ بنبڕكردنی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرته‌كه، تۆماره ده‌نگییەكە ته‌واو نهێنییه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌ست ژماره‌یه‌كی پایه به‌رزی هه‌واڵگری ئیسرائیل و سه‌ركرده‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. شانبه‌شانی ئه‌وه‌ی گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌ست ئیهۆد باراك-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل بووه.
هه‌وره‌ها بەگوێرەی راپۆرته‌كه‌ی یه‌دیعۆت ئەحرۆنۆت، ئایهود ئۆڵمارت-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوودڵ بووه ده‌رباره‌ی پاراستنی گیانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی گه‌یاندووەته ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌دا كه باسی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی كردووه بۆ (بۆش)، ستیڤن هادلی راوێژكاری سه‌رۆك بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ژووره‌كه‌دا بووه و نه‌یتوانیوه ناوی هه‌واڵگره‌كه‌ی ئیسرائیل ئاشكرا بكات، كه هاوڕێی فه‌خریزاده بووه.
له ژووره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌ر له‌وه‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه بۆ بۆش لێبدات. ئۆڵمارت داوای كردووه كه هادلی راوێژكاری سه‌رۆك ژووره‌كه به‌جێبهێڵێت تا دوو قۆڵی گوێ له تۆماره ده‌نگییه‌كه بگرن، به‌ڵام هادلی سوور بووه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ژووره‌كه به‌بیانووی پرۆتۆكۆل و پێویسته ئاماده‌گی هه‌بێت له‌و گفتوگۆیانه‌ی تایبه‌ته به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
دواتر له‌سه‌ر داوای بۆش، هادلی ژوره‌كه جێده‌هێڵێت و پێكه‌وه گوێ له قسه‌كانی فه‌خریزاده ده‌گرن.
كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 27ی تشرینی دووه‌م 2020، موحسین فه‌خریزاده له‌ناوچه‌ی ئەبسارد-ی سه‌ر به پارێزگای ده‌ماوه‌ند كه 40 مایل له خۆرهه‌ڵاتی تارانه‌وه دووره‌و ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته به نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، به ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی نیسان ده‌گه‌نه نزیك باخچه‌ی سه‌رحانگ. ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری نیسانی كۆن كه پڕه له داروته‌خته به دووری 20 مه‌تر له پێش ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فه‌خریزاده-وه ئه‌ڕوات، ئه‌ته‌قێته‌وه و ده‌بێته هۆی رێگری و په‌ككه‌وتنی رێگاكه‌وه به‌دووی 500 مه‌تر به‌چوارده‌وری خۆیدا دار و ته‌خته بڵاوده‌كاته‌وه و رێگه‌كه ده‌گرێت، بۆیه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فه‌خریزاده ئه‌وه‌ستێت، دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك، 5 چه‌كداری ده‌مامكدار ئه‌گه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فه‌خریزاده و له چوارلاوه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ی ده‌ده‌ن و چه‌كداره‌كان ناوچه‌كه جێده‌هێڵن.
ئێران ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات، به جێبه‌جێكاری هێرشه‌كه‌ی رۆژی 27ی تشرینی دووه‌م و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كردووه. ئیسرائیل-یش كه ده‌ستی له كوشتنی زنجیره‌یه‌ك زانای ئه‌تۆمی ئێران هه‌یه له رابردوودا، هیچ وه‌ڵامێكی ئاشكرای بۆ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئێران نه‌بوو، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت تێكڕای هاووڵاتیانی ئێسرائیلی ئاگاداركرده‌وه كه گه‌شتی وڵاتان كه‌م بكه‌نه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌بنه ئامانجی كاری تیرۆری ئێران.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی پێكراوە، ئیسرائیل ته‌واوی زانیارییه‌كانی 3 ده‌یه‌ی سه‌ر سه‌ر فه‌خریزاده‌ی له مه‌له‌فێكدا كۆكردووەته‌وه به‌ده‌ر له‌و زانیارییانه‌ش كه په‌یوه‌ندی به پرۆگرامی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئیسرائیل، ئه‌و تۆماركراوانه‌ی كه له رێگه‌ی هه‌واڵگره‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه ده‌ستكه‌وتووه به‌ڵگه‌یه‌كی تره كه پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران سه‌لامه‌ت نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیرانییه‌كان پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه ئێران به مه‌به‌ستی وزه‌ی دیكه له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وامه.
لەو راپۆرتەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا له ئێواره خوانێكدا كه به‌بۆنه‌ی یادی 60 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه رێكخرابوو. هه‌ریه‌ك له ئایهود ئۆڵمارت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و جۆرج ده‌بلیو بۆش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ستیڤن هادلی راوێژكاری سه‌رۆك بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئیهود باراك وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزێك بوون. ئێهود باراك داوای له بۆش كردووه كه تا چه‌ند ئه‌مه‌ریكا ئه‌توانێت ئیسرائیل پڕ چه‌كی قورس بكات؟.
هه‌ر له‌وێدا هادلی له چه‌ند دێڕێكدا داوا له بۆش ده‌كات كه ئیسرائیل ئاره‌زوو بكات، ئه‌توانرێت هێرشی كوشنده له به‌رنامه پرۆگرامییه‌كه‌ی ئێران بوه‌شێتێت. ھاوكات بۆش تێگه‌یشتووه كه كه باراك بۆچی داوای چه‌كی قورس ده‌كات.
به‌ڵام به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌به‌رامبه‌ردا بۆش به وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلی وتووه: "ئه‌م پیاوه ئه‌مانترسێنێت".
بۆیه بۆش گه‌یشتووەته خاڵێك له‌وێدا و وتویه‌تی: "ئه‌م بابه‌ته پێویستی به ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس و حكومه‌ت هه‌یه".
هه‌رچه‌نده بۆش بڕیاری فرۆشتنی چه‌كی به ئیسرائیل جێبه‌جێ نه‌كرد، به‌ڵام به‌ڵێنی به ئیسرائیل دا كه كاری هاوبه‌ش هه‌واڵگری بكه‌ن، بۆ ده‌رخستنی ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.