ساڵح موسلیم: بەمنزیکانە دانوستانی لایەنەکانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێدەکاتەوە

"دانوستانی لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان نەوەستاوە"

ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی پارتی یەكێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌)
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی پارتی یەكێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌)

 

K24 - ھەولێر

ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی پارتی یەكێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) رایدەگەیەنێت، پرۆسه‌ی دانووستان و گفتوگۆی لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان به‌رده‌وامه‌ و هیچ لایه‌نێكیش له‌ دانووستانه‌كان نه‌كشاوه‌ته‌وه‌.

موسلیم، بۆ كوردستان24ی گوتیشی، ئه‌وان جیدین له‌سه‌ر سه‌رخستنی پرۆسه‌کە و به‌منزیكانه‌ دانووستانه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

لەبارەی بەشداری نەكردنیان لە دانیشتنەكانی نووسینەوەی دەستووری سووریا ساڵح موسلیم گوتی: "لە رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ھەیە، كە زۆربەی پێكھاتەكان تێیدا بەشدارن، ئەوان دەتوانن بڕیار لەبارەی بەشداریكردن لە دانیشتنەكانی نووسینەوەی دەستووری سووریا بدەن، بەڵام تائێستا ھیچ گۆڕانكارییەك لە بیروبۆچوونی رژێم رووینەداوە، ئەوان دەڵێن دەبێ سووریا بگەڕێتەوە پێش ساڵی 2011 و ھەموو لایەنەكان پشتگیری لە رژێمی بەعس بكەن".

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نووسینەوەی دەستووری سووریا لە جنێف بەڕێوەچوو، لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستانیش گلەیی لەوە دەكەن، تائێستا لە دانوستانەكان باسی مافەکانی کورد نەكراوە.

Fly Erbil Advertisment