له‌ ئوم قه‌سر كه‌شتییه‌كی ئێرانی نغرۆ بوو

ئاسنی باركردبوو و به‌ره‌و ئوم قه‌سر ده‌هات

كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌كه‌ له‌ كاتی ژێرئاوكه‌وتنیدا
كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌كه‌ له‌ كاتی ژێرئاوكه‌وتنیدا

K24 – هه‌ولێر:

كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئێرانی له‌ نزیك به‌نده‌ری "ئوم قه‌سر" له‌و په‌ڕی باشووری عێراق، نغرۆ بوو.

به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كۆنترۆڵ و رێنماییه‌ ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به‌ كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق، "ره‌مزی ئیشا" رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌ ئێرانییه‌، كاتێك به‌ره‌و به‌نده‌ری ئوم قه‌سر به‌ رێگاوه‌ بوو، نغرۆ بوو.

گوتیشی: تیمی كه‌شتیوانی كه‌شتییه‌كه‌، له‌ لایه‌ن شه‌ش كه‌سی سه‌ر به‌ یه‌كه‌كانی ده‌ریایی عێراق له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ رزگار كران.

روونیشیكرده‌وه‌، هۆكاری نغرۆبوونی كه‌شتییه‌كه‌، گرفتی ته‌كنیكی بووه‌.

به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كۆنترۆڵ و رێنماییه‌ ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به‌ كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق، "ره‌مزی ئیشا" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌شتییه‌ ئێرانییه‌ له‌ كه‌ناڵی ئاووی "خورعه‌بدوڵڵا" نغرۆ بووه‌ و رووداوه‌كه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی كه‌شتییه‌وانی له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ درووست نه‌كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment