بارەگاکانی پارتی و گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە سەیدسادق سووتێندران
بەشێک لە خۆپیشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە شارۆچکەی سەیدسادق و سووتاندویانن.
K24 - سلێمانی
بارەگاکانی پارتی و گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە سەیدسادق سووتێندران.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند ئەمڕۆ بەشێک لە خۆپیشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە شارۆچکەی سەیدسادق و سووتاندویانن.
پەیامنێری کوردستان24 گوتیشی خۆپیشاندەران هەوڵی سووتاندنی بارەگای لایەنەکانی دیکەش لە سەیدسادق دەدەن.
دوێنێش لە ناحیەی پیرەمەگروون، بەشێک لە خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگای ناوچەی پارتی و زیانی زۆری ماددیان بە بارەگاکە گەیاند و کۆمیتەی یەکێتیشیان لە ناحیەکە سووتاند.