واشنتن سزا بەسەر 14 بەرپرسی چینی دەسەپێنێت

"تەواوی ئەو كەسانە ئەندامن لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی نوێنەرانی گەلی چینی"

ئاڵای چین و ئەمەریكا
ئاڵای چین و ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای بەسەر 14 بەرپرسی چینی سەپاند لە پۆلینكردنێكی نوێیدا كە پەیوەستە بە ھۆنگ كۆنگ.

پێگەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند، "تەواوی ئەو كەسانە ئەندامن لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی نوێنەرانی گەلی چینی".

ئەم ھەنگاوە دوای ئەوە دێت، حكومەتی ھۆنگ كۆنگ، مانگی رابردوو، چوار لە ئەندامە بەرھەڵستكارەكانی لە دەستەی یاسادانانی خۆی دەركرد، دوای ئەوەی پەرلەمانی چینی دەسەڵاتی بە شارەكە دا بۆ سەركوتكرنی بەرھەڵستكاران.

سەرچاوە: "رۆیتەرز"

Fly Erbil Advertisment