دەستگیركردنی گرووپێكی چه‌كدارانی داعشی راگەیەندرا
ژمارەیەكیان ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر هه‌بووه
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی گرووپێكی چه‌كدارانی داعشی رایگه‌یاند.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی گرووپێكی چه‌كدارانی داعشی رایگه‌یاند، كه دوو له ده‌ستگیركراوه‌كان له ساڵی 2014 ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر هه‌بووه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
لە 12 رۆژی 12/6/2014، رێكخراوی داعش 1700 کەسی لە ناو یەكێك لە کۆشکەکانی سەدام حوسێن لە تكریت کوشت، ئەو کۆمەڵکوژیەش ناونرا کۆمەڵکوژی سپایکەر.
یه‌حیا ره‌سوڵ، له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یداوه، هێزه‌كانی دژه تیرۆر به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان، توانیویانه جێگری والی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ها له قه‌زای فه‌لوجه‌ش سێ تیرۆریستی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه.