وڵاتێكی دیكە ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنێت
ھەفتەی داھاتوو دەست پێدەكات

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، شه‌وی رابردوو 7ی كانوونی دووه‌م، له رێگه‌ی كه‌ناڵی ته‌لەڤزیۆنی گڵۆباڵ نیوز-ی كه‌نه‌دییه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرای كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو له كه‌نه‌دا پرۆسه‌ی بەكارھێنانی ڤاكسین ده‌ست پێده‌كات.
بە گوتەی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له كۆتایی مانگی رابردوو (تشرینی دووه‌م) 249 هه‌زار ژه‌می ڤاكسین له‌لایه‌ن كۆمپانیای فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه گه‌یشتووەته كه‌نه‌دا و لە ھەفتەی داھاتوو پرۆسەی كوتان دەست پێددەكەن.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می پرۆسه‌كه‌ش كه‌رته‌كانی (ئه‌لبێرتا، ئۆنتاریۆ و كیبیك) ده‌گرێته‌وه چونكه ئه‌و كه‌رتانه ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیاندا بڵاوتره.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م هه‌نگاوه له دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا دێت، گوتیشی: "گه‌یشتنی دۆزه‌كانی تری ڤاكسینه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له ساڵی 2021 بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌كه‌م دۆزی (ژه‌می) ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن له هه‌فته‌ی داهاتوو".
هه‌ر چوار جۆره‌كه‌ی ڤاكسینی (كۆڤید-19) كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی (مۆدێرنه-ی ئه‌مه‌ریكی، فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی و بایۆ ئین تاك-ی ئه‌ڵمانی پێكه‌وه، گامالێیا-ی روسی، ئۆكسفۆرد "یونی-ئه‌سترازینكا"-ی به‌ریتانی)یه‌وه، به‌رهه‌مدێت، ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسینه‌كه وه‌رگرێت بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت پێویسته 2 ژه‌می ڤاكسینه‌كه لێبدرێت كه ماوه‌ی نێوانیان 28 رۆژ بۆ مانگێك دەبێت.
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا راشیگەیاند: "ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پلانێكی ئاشكرامان هه‌یه. حكومه‌تی كه‌نه‌دا له رێگه‌ی سه‌نته‌ری ئۆپه‌راسیۆنی نیشتمانییه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌رت و هه‌رێمه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات بۆ گه‌ره‌نتی خستنه‌ڕووی ڤاكسینه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وان ته‌نیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بده‌ن".
كه‌نه‌دا رێكه‌وتنی له‌سه‌ر 20 ملیۆن ژه‌می ڤاكسین كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی كه له رووی پره‌نسیپه‌وه 4 ملیۆنی له سێ مانگی یه‌كه‌می 2021 دەگاته ده‌ست وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا و بڕیاریشه له ئاینده‌دا گرێبه‌ستی كڕینی 56 ملیۆنی دیكه بكرێت.
هه‌رچه‌نده به‌پێی شیكردنه‌وه‌ی كۆتایی كۆمپانیای فایزه‌ر، له تاقیكردنه‌وه لێنۆرگهییهكانیدا ده‌ریخستووه كه ڤاكسینه‌كه‌یان به‌رێژه‌ی 96% كاریگه‌ری سه‌ركه‌وتوویی هه‌یه و هیچ ئاسه‌وارێكی نه‌رێنیشی نییه، به‌ڵام ته‌ندروستی كه‌نه‌دا به‌رده‌وام له پێداچوونه‌وه‌دایه و ده‌شێت له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ئه‌وه‌ش كۆتایی بێت.
هه‌ر له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، د. هوارد نهجو جێگری سه‌رۆكی ته‌ندروستی گشتی كه‌نه‌دا، گوتی: "ده‌مانه‌وێت له پرۆسه‌كه‌دا دڵنیایی بده‌ین به كه‌نه‌دییه‌كان له به‌كارهێنانی هه‌ر ڤاكسینێك كه سه‌لامه‌ته، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌نه‌دی ده‌كه‌ین له‌چه‌ند رۆژی داھاتوودا".
ئه‌نیتا ئه‌ناند، وه‌زیری كڕیاری كه‌لوپه‌له پزیشكییه‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو به‌رله‌وه‌ی پرۆسه‌كه ده‌ست پێبكه‌ن كۆمپانیای فایزه‌ر ده‌یه‌وێت دڵنیابێت له‌و كه‌رت و هه‌رێمانه‌ی كه ئاماده‌ییان تێدایه بۆ وه‌رگرتنی دۆزی ڤاكسینه‌كه.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی گلۆباڵ نیوز، هه‌فته‌ی پێشوو ده‌سته‌ی راوێژكاری نیشتمانی ئامۆژگاریدا كه پێویسته ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به گرووپه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌گ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاودێرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 80 ساڵه‌وه‌یه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 14 شوێن له هه‌ر سێ كه‌رتی(ئه‌لبێرتا، ئۆنتاریۆ و كیبیك) ده‌ستنیشانكراوه.
كه‌نه‌دا ده‌بێته دووه‌م وڵات كه ڤاكسینه‌كه به‌كاردێنێت له كۆتایی 2020 دا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا، رۆژی 27ی تشرینی دووه‌م بڕیاریدا كه 85 هه‌زار ژه‌می ڤاكسین له چه‌ند رۆژی داهاتوو له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌سانی به ته‌مه‌ن ده‌درێت.