بایدن یەكەم وەزیری بەرگری لە رەچەڵەكی ئەفریقایی ھەڵبژارد

لەوانەیە ئەمڕۆ سێشەممە بایدن بە فەرمی ناوی ئەو رابگەیەنێ

جەنەڕاڵ لوید ئۆستن كاندیدی پۆستی وەزیری بەرگری لە ئیدارەی بایدن
جەنەڕاڵ لوید ئۆستن كاندیدی پۆستی وەزیری بەرگری لە ئیدارەی بایدن

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جۆ بایدن،جەنەڕاڵی خانەنشین "لوید ئۆستن"ی وەك وەزیری بەرگری لە ئیدارەی خۆی ھەڵبژارد، بەپێی ئەوەی دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمەریكا رۆژی دووشەممە ئاشكرایانكردووە، ئەگەر كۆنگرێس پەسندی دامەزراندنی بكات و دەبێتە یەكەم وەزیری بەرگری ئەمەریكایی بە ڕەچەڵك ئەفریقایی.

ئەم جەنەڕاڵە خانەنشینەی تەمەن 67 ساڵ بەشداریكردووە لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان پێش ئەوەی ببێت بە یەكەم پیاوی

رەچەڵەك ئەفریقیایی پۆستی فەرمانداری فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا پەیوەست بە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بگرێتە دەست. لەوانەیە ئەمڕۆ سێشەممە بایدن بە فەرمی ناوی ئەو رابگەیەنێ بەپی گۆڤاری پۆلۆتیك، كە یەكەم جار ئەو ناوەكی ئاشكراكردووە و دواتر ھەر یەك لە رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز و كەناڵی "ئەی بی سی" جەختییان لێ كردەوە.

بەڵام تیمی بایدن تاكو ئێستا بێدەنگیی ھەڵبژاردووە. بایدن لە سەردەمی باراك ئۆباما كاری لەگەڵ جەنەڕاڵ ئۆستن كردووە، كاتێك سەرپەرشتی جێبەێجكردنی بڕیاری سەرۆكی پێشووی كرد لە كشانەوەی 50 ھەزار سەربازی ئەمەریكایی لە عێراق لە ساڵی 2011. ئەگەر كۆنگرێس رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی كرد، ئۆستن دەبێتە یەكەم ئەمەریكایی بە رەچەڵەك ئەفریقایی، سەركردایەتی سوپای ئەمەریكا بكات، كە ژمارەیەكی زۆر لە رۆڵەكانی بە رەچەڵەك ئەفریقای دەگرێتە خۆی.

ئەم جەنەڕاڵەی خانەنشین بەسەر كاندیدی بەباش زانراو بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، میشێل فلۆرنوی، بریكاری پێشووی وەزارەتی بەرگریدا سەركەوت، كە ئەگەری ھەبوو ئەمەی دووەمیان ببێتە یەكەم ئافرەت ئەو وەزارەتە بگرێتە دەست.

Fly Erbil Advertisment