ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێك تاووتوێ دەكات

كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ده‌كات و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان - ئەرشیف
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دانوستان لەگەڵ حكومەتی عێراق و رەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی 2021 و دۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (9) كانوونی یەكەمی 2020، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێ كردنی بابەتەكاتی خوارەوە کۆدەبێتەوە:

• دوا پەرەسەندنەكانی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و رەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021.

• رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دوایی و بارگرژی و ناڕەزایەتییەكان.

• بابەتی دەستپیكردنەوەی دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی، دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.

دوای كۆبوونەوەكەش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکات.