سایتی كوردستان24 نوێ ده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له هه‌نگاوێكی دیكه‌دا، بۆ پێشخستنی زیاتری ره‌وتی كاری میدیایی، دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، سایته‌كه‌ی نوێكرده‌وه.
سایتی كوردستان24، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و ده‌ست به په‌خشكردنی كه‌ناڵی "كوردستان24"ه‌وه تا ئه‌مڕۆ له خزمه‌تی وه‌رگرانی بووه به زمانه‌كانی "كوردی (سۆرانی، كرمانجی)، عه‌ره‌بی، توركی، فارسی و ئینگلیزی" و چركه به چركه هه‌واڵ و زانیاری گرنگی له باره‌ی رووداو و پێشهاته ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان گه‌یاندووه‌ته وه‌رگره‌كانی و له ماوه‌ی كاركردنیشدا، له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و سایت و سه‌رچاوه هه‌واڵیانه بووه، كه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یامی ههواڵیانهیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سایتی كوردستان24 له ماوه‌ی كاركردنیدا جێی متمانه‌ی وه‌رگره‌كانی بووه و هه‌میشه بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یان له راستی و درووستی زانیاری و هه‌واڵی په‌یوه‌ست به رووداوه‌كان، وه‌رگران روویان له سایتی كوردستان24 كردووه، كه پێشه‌نگه له رووی راستگۆیی و درووستی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێشكه‌ش به وه‌رگره‌كانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، وه‌رگران و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به دیزاینێكی نوێ هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان بۆ به‌رده‌ست ده‌كرێت، كه تێیدا تایبه‌تمه‌ندییه پیشه‌ییه‌كان و پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیای گه‌یاندن ره‌چاوكراوه و له لایه‌ن شاره‌زایانی كورد له بواری دیزاین و ئای تی دیزاین كراوه.
سه‌ره‌ڕای نوێكردنه‌وه‌ی رووكار و دیزاین، سایتی كوردستان24 سووره له‌سه‌ر هێشتنه‌وه و پاراستنی ئه‌و متمانه‌یه‌ی وه‌رگرانی پێیان به‌خشیوه و له سۆنگه‌ی پابه‌ندبوونی ره‌ها به بنه‌ما ئاكاری و یاساییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانییه‌وه به‌و په‌ڕی راستگۆیی و وردی و دیقه‌ته‌وه هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بۆ وه‌رگرانی به‌رده‌ست ده‌كات و له چوارچێوه‌ی ستراتیژێكی نیشتمانیانه‌ی میدیاییدا به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌یاندنی راستییه‌كان و خزمه‌تكردنی كایه‌ی میدیای.