ھەسەدە و رووسیا لە عەین عیسا رێككەوتن

ھەسەدە و حكومەتی سووریا لە عەین عیسا سێ خاڵی ھاوبەش دروست دەكەن

ھێزەكانی رووسیا لە رۆژئاوای كوردستان - ئەرشیف
ھێزەكانی رووسیا لە رۆژئاوای كوردستان - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

ھەسەدە و ھێزەكانی رووسیا لە عەین عیسا لەسەر دروستكردنی سێ خاڵی ھاوبەش لەگەڵ حكومەتی سووریا رێككەوتوون.

بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە ھەسەدە، بە ئامادەبوونی رووسیا، ھەسەدە و سوپای سووریا لە عەین عیسا كۆبوونەوەیەكیان كردووە و گەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر دروستكردنی سێ خاڵی چاودێری ھاوبەش لە ناوچەكە، بە مەبەستی وەستاندنی شەر و پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا.

چەند رۆژێك لەمەوبەر لە كۆبوونەوەیەكی نێوانیداندا رووسیا پێشنیازی بۆ ھەسەدە كردبوو، عەین عیسا رادەستی سووریا بكات بۆ رێگرتن لە ھێرشەكانی توركیا.