كاروان سه‌ڵاح
پەیامنێر
له‌پشت هه‌ر بڕیارێكی سیاسی ئامانجێكی ئابووری هه‌یه
ئه‌گه‌ر داهات كه‌متربوو له خه‌رجییه‌كان كه پێ ده‌ڵین كورتهێنان، ئه‌وه ده‌بێ ده‌ست بۆ پاشخان ببه‌ین و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامبوو ئه‌وه رێگه بۆ قه‌رز ده‌بردرێت و ئه‌و كاته ده‌كه‌وینه ژێر مه‌رج و گوشاری دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان
فه‌لسه‌فه‌ی ئیداره‌دانی داهات له سه‌ر ئاستی تاك و كۆمپانیا و ده‌وڵه‌ت جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، به تایبه‌تی له پره‌نسیپدا، داهات و خه‌رجی ئه‌و دوو فاكتهرهن كه هه‌میشه ده‌بێ چاومان له‌سه‌ر بێت و به‌لایه‌نی كه‌م به‌ڵانسی رابگرین.
ئه‌گه‌ر هاتوو داهات زیاتربوو له خه‌رجی ئه‌وه خۆشگوزه‌رانی دێنێته كایه‌وه، به‌و واتایه‌ی ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستمان ده‌كه‌وێت هه‌موو خه‌رجییه‌كانمان داده‌پۆشێت و به‌شی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه بتوانین پاشخان زیاد بكه‌ین، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داهاته زیاتر بكه‌ین ده‌توانرێ وه‌به‌رهێنانی پێبكه‌ین و ئه‌و بڕه پاره زیاده وهگهڕبخرێتهوه و قازانجی زیاتری پێ بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر داهات كه‌متربوو له خه‌رجییه‌كان كه پێ ده‌ڵین كورتهێنان، ئه‌وه ده‌بێ ده‌ست بۆ پاشخان ببه‌ین و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وامبوو ئه‌وه رێگه بۆ قه‌رز ده‌بردرێت و ئه‌و كاته ده‌كه‌وینه ژێر مه‌رج و گوشاری دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، ئه‌وه‌ی قه‌رز ده‌به‌خشێت له توانای لایه‌نی داواكار ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر بزانێت كه داواكار توانای دانه‌وه‌ی قهرزهكهی نیه ئه‌وه قهرزهكهی پێ نادات، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه باسی ده‌كه‌م سیسته‌مێكی باوه له جیهانی ئابووری دا و له‌سه‌ر تاك و كۆمپانیا و ده‌وڵه‌تیش دا جێ به جێ ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌و قه‌رزانه بكرێت یان چاریهك بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كورتهێنانه نه‌كرا ئه‌وه سه‌ر ئه‌نجام ئابووری داده‌روخێت و ئیفلاسی رووده‌دات و ئه‌و كات ده‌كه‌وینه ژیرباری یاساكان له‌و باریه‌وه، بۆیه هه‌ندێك ووڵات به مه‌به‌ست ووڵاتی تر ده‌خه‌نه ژێر گۆشاری قه‌رز و ئابوورییه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی.
ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه زاده‌ی دوێنی و ئه‌مرۆ نیه، به‌ڵكو ده‌ر ئه‌نجامی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سیاسه‌تێك بووه كه تیایدا نه‌توانراوه به‌ڵانسی داهات و خه‌رجی رابگیرێت و كورتهێنانی ساڵانه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووه كه به بێ جاره‌سه‌ر مابوویه‌وه بكرێت، گه‌نده‌ڵی له داهات و خه‌رجی و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت فاكته‌رێكی تره له‌و فاكته‌رانه‌ی كه به هه‌بوونیان ناتوانرێ پڵانێكی سه‌ركه‌وتوو دابنرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووری، جونكه بڕیاری راست پێویستی به ژماره و ئاماژه‌ی راست و دروست هه‌یه.
هه‌ره‌وه‌ها پشت به‌ستن به نه‌وت وه‌كو تاكه سه‌رجاوه‌ی داهات و گرینگی نه‌دان به سیكته‌ره‌كانی دیكه یاری كردن بوو به ئاگر و ئه‌وه‌ی ئیمرۆ ده‌یبینین سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه.
ئه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌سه‌ر ئابووری ئێمه‌ی داهێنا به‌سه‌ر ئابووری هه‌موو جیهانی داهێناوه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كه له ریزی پێشه‌وه‌ی لیستی گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهانن و پاشخانی ئابووری تۆكمه‌یان نه‌بووه تووشی كێشه‌ی داڕمانی ئابووری بوونه‌ته‌وه و نه‌یانتوانیه‌وه له ئاستی پێویست به‌ڕووی قه‌یرانه‌كه بوه‌سته‌نه‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و قه‌یرانه‌ش دهربازمانبوو و بمانه‌وه‌ێت دووباره تووشی هه‌مان قه‌یرانی دارایی نه‌بینه‌وه به تایبه‌تی له كاتی سه‌ر هه‌ڵدانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئابووری هه‌بێت پێویسته حكومه‌ت وه‌به‌رهێنان بكات بۆ زیادكردنی داهاتی نیشتمانی و هانی كه‌رتی تایبه‌ت بدات به زیادكرنی به‌رهه‌م ئه‌وه‌ش ته‌نها به خۆشكردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و وهگرخستنهوهی بانكه‌كانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی ده‌بێت. هه‌ر جه‌نده من به ئه‌سته‌می ده‌زانم كه به‌بێ موعجیزه كه ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته عیراق و به هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌و كێشه ئابووریانه ده‌رجێت و به‌بێ هاوكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌وێته‌وه سه‌ر پێ خۆی.
ئه‌و ئحیراجیهی ئیستا حكومه‌ت تێكه‌وتووه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناتوانرێ مووجه له كاتی خۆی دا دابه‌ش بكات پێویسته ببێته وانه‌یه‌ك كه ئیتر سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له ڕیشه‌وه بگۆڕین و گرنگیه‌كی ته‌واو بده‌ین به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری و ئابووریناسان له وێنه‌كردنی سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
ئیتر زۆر پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ووڵاته بڕیار به ده‌ستن به‌لایه‌نی كه‌م له پرهسیپ و ئهلف و بێی ئابووری بزانن و تا بتوانن نه‌ك ته‌نها له ئه‌گه‌ره سیاسییه‌كاندا به‌ڵكو له كێشمه ئابوورییهكانیشدا هه‌ڵوه‌سته و بڕیاری دروستیان هه‌بێت، جونكه له‌و سه‌ده‌یه‌دا به روونی دیاره كه له پشت هه‌موو بریارێكی سیاسی مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابووری هه‌یه.
*ماسته‌ر له كارگێری كار و شاره‌زای بواری گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵی