به‌غداد هۆکاری سه‌ره‌کیی کێشه‌کانی هه‌رێمه
ئه‌وه‌ی له ته‌واوی قه‌یرانه سیاسیی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی كۆمه‌ڵگه‌ی کوردییدا جێگه‌ی سه‌ره‌نجه له‌لای من، ئه‌وه‌یه، که هه‌رگیز گوێ به فاکته‌ره ده‌روونییه‌کان نه‌دراوه، به‌ڵکو به‌رده‌وام کێشه‌کان به سیاسیی کراوه و حکومه‌تیش تێیدا وه‌ک تاوانباری گه‌وره‌ی یه‌که‌م ده‌ستنیشانکراوه. له ئێستادا ته‌واوی زۆنی زه‌رد ده‌سووتێ و نه‌ک به ته‌نها کورد خۆی، به‌ڵکو جیهانیش ده‌یبینێت. من خودی خۆم شه‌رم ده‌که‌م له ره‌فتاری خۆپیشانده‌ران و به‌شێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی هه‌رێم. نه‌ک به ته‌نها خۆپیشانده‌ران، به‌ڵکو به‌شێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی هه‌رێمیش نۆیرۆتیکن. ئه‌گه‌ر له کوردستاندا یاسا سه‌روه‌ر بێت، ئه‌وا پێویسته چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان نه‌ک متمانه‌یان لێبستێنرێته‌وه، به‌ڵکو سزاش بدرێن، چونکه له خزمه‌تی هه‌رێمدا کارناکه‌ن، به‌ڵکو دژ به هه‌رێم کارده‌که‌ن. ئه‌م په‌رله‌مانتارانه، که به‌شێکیان هه‌ڵگری ره‌زگه‌نامه‌یه‌کی ئه‌وروپیین، به زمانێکی شه‌ق و شڕی وڵاتێکی ئه‌وروپییه‌وه، حکومه‌تی هه‌رێم، وه‌ک حکومه‌تێکی تۆتالیتێر به وڵاته‌کان ده‌ناسێنن. واتا به‌و وڵاته‌ی، که ئه‌مان ره‌گه‌زنامه‌یان تێیدا هه‌یه. شه‌رمه ئه‌مانه ئه‌ندام په‌رله‌مان بن. به‌ڵام کورد چیش بچێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌دوورێته‌وه. ئه‌مانه ده‌شێت له ئه‌وروپا له دووکانه‌کانیدا، ئینجا ئه‌گه‌ر چایخانه‌یه یان نانه‌واخانه‌یه سه‌رکه‌وتووتر بن له پیشه‌که‌یاندا وه‌ک له‌وه‌ی له کوردستاندا ئه‌ندام په‌رله‌مان بن، چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خاوه‌نی کۆمپێتێنتی سیاسیی و یاسایی نین. به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مان بوون، کاسپییه‌کی باشتره و ئاسانیش پێیده‌گه‌یت.
تاوانباری سه‌ره‌کیی له نه‌بوونی مووچه‌دا حکومه‌تی عێراقه نه‌ک هه‌رێم. حکومه‌تی عێراق له ساڵی 2014ـه‌وه شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی بڕیوه. وێڕای ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ش، هه‌رێم هه‌میشه له خه‌می نوێکردنه‌وه‌ی کوردستاندا بووه. ته‌ماشای عێراق بکه‌ن، بێجگه له که‌لاوه‌یه‌کی گه‌وره هیچی تر نییه.
له‌لایه‌ک حه‌شدی شه‌عبیی و سوپای عێراق 24 کاتژمێریان به کوردی په‌ڵکانه داوه، که زێدی باب و باپیرانی خۆیان چۆڵ بکه‌ن. حه‌شدی شه‌عبیی و سوپای عێراق، هاوشێوه‌ی به‌عس هه‌وڵی به عه‌ره‌بکردنی ناوچه کوردییه‌کان ده‌ده‌ن و کوردیش له‌به‌رانبه‌ریدا نه‌ک بێده‌نگه، به‌ڵکو به‌شداره. له‌لایه‌کی تریشه‌وه زۆنی سه‌وز له‌ژێر ناوی خۆپیشانداندا ئاگری تێبه‌ربووه. سه‌رنج له لێدوانه‌کانی سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانیی نه‌سر بده‌ن. ئه‌م هاوپه‌یمانییه شیعه‌یه هیچ نییه له به‌عسێکی نوێ زیاتر له به‌رگی شیعه‌دا. من جیاوازییه‌کی گه‌وره ده‌بینم له‌نێوانی خۆپیشاندانێکی سڤیلانه و پراکتیزه‌کردنی توندوتیژییدا. ئه‌وه‌شی رووده‌دات، توندوتیژییه نه‌ک خۆپیشاندانێکی سڤیلانه. كۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نۆیرۆتیکی توندوتیژه، له هه‌موو چرکه‌ساتێکدا ئاماده‌یی پراکتیزه‌کردنی توندوتیژیی هه‌یه هه‌تا سنووری کوشتن. بیهێنه به‌رچاوی خۆت، خه‌ڵکانێک که گوایه ناڕازیین له حکومه‌ت و حکومه‌ت به توندوتیژ ده‌زانن، که‌چی خۆیان به تفه‌نگ و رشتنی خوێن هه‌وڵی رووخاندنی حکومه‌ت ده‌ده‌ن. چه‌ک به ده‌ستانی خۆپیشانده‌ران، خه‌ڵکانی خاوه‌ن ئه‌زموونن له به‌کارهێنانی چه‌کدا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، که ئه‌مانه پێشینه‌ی شه‌ڕ و به‌کارهێنانی چه‌کیان هه‌یه، ئینجا له پارتێکدا بێت یاخود له کۆیه‌کی چه‌کداردا. ئه‌مه‌ش دیسان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، که ئه‌مانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکان و لایه‌نێکه‌وه ده‌جوڵێنرێن.
هه‌موو ئه‌م توندوتیژیانه‌ش به‌هانه‌یه‌کی ده‌ستی به‌غداده بۆ دژایه‌تییکردنی هه‌رێم، هه‌ر بۆیه له به‌غداده‌وه سه‌رۆک کۆمار داوا ده‌کات توندوتیژیی دژ به خۆپیشانده‌ران رابگیرێت، حه‌یده‌ر عه‌بادیی هه‌روه‌ک سه‌رۆک کۆمار ده‌ڵێ، پشتیوانیی له داوا ره‌واکانی هاووڵاتییانی کوردستان ده‌که‌م، که تێده‌کۆشن بۆ ژیانێکی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه، له‌وانه پاراستنی مووچه و بنه‌ماکانی بژێویی خه‌ڵک. عه‌بادیی وه‌ک سه‌ددامێکی شیعه، که‌متر له به‌عسی به‌سه‌ر کورددا نه‌هێنا، که‌چی داوای راگرتنی سته‌م له خۆپیشانده‌رانی کورد ده‌کات و داوای پاراستنی ئازادیی میدیا و رۆژنامه‌وانان ده‌کات. به‌غداد هۆکاری سه‌ره‌کیی کێشه داراییه‌کانی هه‌رێمه، هۆکاری سه‌ره‌کیی نه‌بوونی مووچه‌یه له هه‌رێم. ئه‌م خۆپیشانده‌رانه ده‌بووایه بچنه به‌غداد و له به‌غداد خۆپیشاندان بکه‌ن، باره‌گاکانی حه‌شدی شه‌عبییان بسووتاندایه، چه‌کداره‌کانی حه‌شدیان بکوشتایه، به پێله‌قه له چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبییان بدایه، نه‌ك له کورد خۆی. کێشه‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز له په‌رله‌مانی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی به ئاستێکی زیانبه‌خشی گه‌وره‌دا برد. هه‌رێم هه‌میشه ئاماده بووه بۆ گفتوگۆکردن و دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غداد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانی هه‌ولێر و به‌غداد، لێ به‌غداد هه‌رگیز ئاماده نه‌بووه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ به‌شداریی نوێنه‌رانی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، نیشانه‌یه‌کی ترسناکی رێزنه‌گرتنی به‌غداده له سه‌روه‌ریی کوردستان و هاووڵاتییانی. هه‌رێمی کوردستان، هه‌رێمێکی دانپێدانراوه له ده‌ستووری عێراقدا. به‌پێی یاساکانی ئه‌م ده‌ستووره، به‌غداد پێویسته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات. بیرۆکه‌ی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له کوردستانه‌وه بۆ به‌غداد، به پلانی چه‌ند لایه‌نێک، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه و به‌م کاره‌ش زیاد له 500 هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌رێم، وه‌ک خانه‌نشین، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسیی و چه‌نده‌های تر بێ مووچه ده‌بن. چونکه به‌غداد هه‌رگیز ئاماده نییه ئه‌مجۆره مووچانه بدات. به‌ده‌ر له‌مه هه‌رێم چه‌ندینجار چ له ڕێگای شاندی هه‌رێمه‌وه و چ به نامه و به تێلێفۆنیش له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵادا داوای مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌کانی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ی کردووه، که‌چی به‌غداد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نه‌بووه گوێ له کورد بگرێت. با کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان بچنه به‌غداد و له‌وێ هه‌ڕه‌شه له حکومه‌تی عێراق بکه‌ن نه‌ک له قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان. با رۆشنبیرانی کورد رووی ده‌میان بکه‌نه به‌غداد و به‌رگریی له مافه ره‌واکانی کورد بکه‌ن. با میدیای کوردیی رووی ده‌میان بکه‌نه به‌غداد و به‌رگریی له شانازیی و شکۆی کورد بکه‌ن، به‌رگریی له خوشک و براکانیان له که‌رکووک و خانه‌قین و شه‌نگالدا بکه‌ن. ماوه‌ته‌وه بڵێم، به‌رده‌که‌ی ده‌ستت ئیمڕۆ دابنێیت وه‌ک له سبه‌ینێ باشتره، تفه‌نگه‌که‌ی ده‌ستت ئیمڕۆ دابنێیت باشتره، به ئاگابه له بیرکردنه‌وه و مامه‌ڵه‌کانت، چونکه تۆ ده‌بیته خاوه‌نی ئه‌وه‌ی، که بیری لێده‌که‌یته‌وه. توندوتیژییت ده‌وێت، ئه‌وا توندوتیژیی دێته سه‌ر رێت، به‌خته‌وه‌ریی و ژیانێکی خۆشگوزارت ده‌وێت، ئه‌وا ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر و خۆشگوزه‌ر دێته سه‌ر ڕێت.