میدیای فەرمیی سووریا: چەکدارانی درووز شارۆچکەی مەزرەعەیان لە ڕۆژئاوای سوەیدا کردووەتە ئامانج
میدیای فەرمیی سووریا ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە شێخ حیکمەت هەجەری بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، بە گوللەهاوەن و چەکی ڕەشاشی قورس و مامناوەند هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی مەزرەعە لە گوندەواری ڕۆژئاوای سوەیدا.
هەینی 9ـی کانوونی دووەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) و کەناڵی ئیخباریە ڕایانگەیاند، گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای سوەیدا ڕێککەوتنی ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکان، چەکدارانی درووز شارۆچکەی مەزرەعەیان لە ڕۆژئاوای سوەیدا کردووەتە ئامانج و لە هێرشەکەدا گوللەهاوەن و چەکی ڕەشاشی مامناوەند و قورسیان بەکارهێناوە.
ئاماژەیان بەوە داوە، میلیشیای گاردی نیشتمانیی سەر بە شێخ حیکمەت هەجەری، بەرپرس بوون لەم هێرشە و وەک گرووپی یاخیبوو وەسف کراون کە پابەندی ئاگربەست نەبوون.
ئەمەش لە لاتێکدایە، چوار ڕۆژە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب و سوپای عەرەبیی سووریا لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەردەوامە.