بە هۆی ڕەشەباوە کارەبای بەشێک لە هەولێر و سلێمانی پچڕاوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بە هۆی ڕەشەبا و شەپۆلی بەفر و بارانەوە، کارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر و سلێمانی کوژاونەتەوە.

هەینی، 9ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەهۆی هاتنی شەپۆلی بەفر و باران، کە کاریگەریی لەسەر هێڵەکانی کارەبا هەبووە، بەمەش کارەبای بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر و سلێمانی کوژاونەتەوە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، لە کاتژمێر نزیکەی 8ـی ئەمشەوەوە کوژانەوەی کارەبا دروست بووە، کە ئەمەش وای کردووە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر و سلێمانی بێ کارەبا بن.

سەچاوەکە جەختی لەوە کردەوە، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی ئاساییکردنەوەی دۆخی کارەبان.