هەسەدە تۆمەتی بۆردومانکردنی ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان لە حەلەب ڕەت دەکاتەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتی کردەوە، هێزەکانیان هیچ ناوچەیەکی مەدەنییان لە شاری حەلەب کردبێتە ئامانج.
(هەسەدە) جەخت دەکاتەوە لەوەی، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بۆردومانکردنی ناوچە مەدەنییەکانی حەلەب بڵاو دەکرێنەوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا کە ئەمڕۆ شەممە 10ی کانوونی دووەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، ڕەتی کردووەتەوە هێزەکانیان بە هیچ شێوەیەک ناوچەکانی شاری حەلەبیان کردبێتە ئامانج کە خەڵک تێیدا نیشتەجێن.
هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بەوە کردووە، هەموو ئەو بانگەشە و هەواڵانەی لەم چوارچێوەیەدا بڵاو دەکرێنەوە، تەنیا چەواشەکاریی و درۆن.
هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان دەکرێت، پشت بە هیچ بەڵگەیەک و ڕاستییەک نابەستن.
ئەم ڕوونکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە هەوڵێکی زۆر بۆ شێواندنی ڕاستییەکان لەبارەی کردەوە سەربازییەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە ناوچەکە دەدرێت، بەڵام هەسەدە بە فەرمی هەموو ئەو دەنگۆیانەی بە بێ بنەما و دوور لە ڕاستی وەسف کردووە.