وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەسەر دامەزراندنی نۆ هەزار دەرچووی پزیشکی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو نووسراوەی بڵاوبووەتەوە کە گوایە نۆ هەزار دەرچووی کۆلێژی پزیشکی دادەمزرێنرێن، هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە.
گوتەبێژی وەزارتی تەندروستی عێراق، سەیف ئەلبەدر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم نووسراوە ساختەیە و لەلایەن وەزارەتەوە دەرنەچووە، گوتیشی: هەر وەزارەتی ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسە دەگرێتە بەر کە نووسراوەکەی ساختە کردووە و بڵاوی کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە هاووڵاتیان دەکەم تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری.
لەو نووسراوە ساختەیەی بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، بە بڕیاریی وەزارەتی تەندروستی عێراق نۆ هەزار دەرچووی کۆلێژە پزیشکییە عەرەبی و نا عەرەبیەکان دادەمەزرێنرێن.