سەرۆک بارزانی و ئوسامە نوجەیفی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەكەن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتی حزبی ( للعراق متحدون ) دەکات

دیداری سەرۆک بارزانی و ئوسامە نوجەیفی 10/12/2020
دیداری سەرۆک بارزانی و ئوسامە نوجەیفی 10/12/2020

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی  سکرتێری گشتی حزبی ( للعراق متحدون ) کرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.