سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له محه‌مه‌د تۆفیق ده‌کات
پارتی ته‌عدا له که‌س ناکات و ته‌عدا له که‌سیش قبوڵ ناکات

K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2020 لە سه‌لاحه‌دین سه‌رۆک مسعود بارزانی پێشوازی له محه‌مه‌د تۆفیق کادیری ناوچه‌ی سه‌ید سادقی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
له دیدارێکدا سه‌رۆک بارزانی لە تەندروستیی محەمەد تۆفیقی پرسی و جه‌ختی له‌وه کرده‌وه، که پارتی ته‌عدا له که‌س ناکات و ته‌عدا له که‌سیش قبوڵ ناکات.
محه‌مه‌د تۆفیق کادیری ناوچه‌ی سه‌ید سادقی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە 7/12/2020 لەلایەن چەند كەسێك ھێرشی كرایە سەر و ئازاری پێگەیشت، ئەمەش لە ناو خەڵك كاردانەوەی لێكەوتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە بەكارھێنەرانی سۆشیال میدیا وێنەی محه‌مه‌د تۆفیقـیان كردە وێنەی سەرەكی پرۆفایلەكانیان و رەخنەی توندیان لەو كەسانە گرت كە بەناوی خۆپیشاندان ھێرشیان كردە سەر لیژنەی ناوچەی پارتی لە سەیدسادق و ئازاری محه‌مه‌د تۆفیقیان دا.