ئۆباما: تره‌مپ زیانێكی زۆری به سیاسه‌تی ئیداره‌كه‌ی من گه‌یاندووه
ئیداره‌ی نوێی دیموكراته‌كان درێژه به سیاسه‌ته‌كانی ئۆباما ده‌ده‌ن

K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "تره‌مپ زیانێكی زۆری به هه‌ندێك سیاسه‌ته‌كانی جێبه‌جێمكردوون، گه‌یاندووه، یاسای چاودێری ته‌ندرووستی به‌نموونه، كه ئێستاش به‌هێزترین ئاڵنگارییه".
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری "نیویۆرك"، باراك ئۆباما گوتی: "به قوڵی چاودێری سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ ناكه‌م، به‌ڵام سه‌رنجمداوه ئیداره‌كه‌ی ترمپ زیانێكی زۆر‌یان به‌و سیاسه‌تانه‌ی له ماوه‌ی ئیداره‌كه‌ی من جێبه‌جێكراون، گه‌یاندووه، كه بوونه‌ته هۆكاری كشانه‌وه‌یه‌كی كورت مه‌ودا، له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وتنی دوورمه‌ودا بوون".
ئۆباما روونیكرده‌وه، "به ئیداره‌ی نوێی كاندیدی دیموكراته‌كان، "جۆ بایدن" و جێگره‌كه‌ی "كامالا هاریس" گه‌شبینم، له‌كوێ ئێمه وه‌ستاین، ئه‌وان توانای درێژه‌پێدانیان هه‌یه".
سه‌رچاوه: ئیندیپێندنت