ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوونی ئازاد حەلەب ڕەت دەکاتەوە
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوونی زیاد حەلەبی ڕاگەیاند و شەهیدبوونی فەرماندە ئازاد حەلەبیشی ڕەت کردەوە.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە زیاد قەددوور، ناسراو بە (زیاد حەلەب)یان ڕاگەیاند ، کە لە 10ـی کانوونی دووەمی 2026 دا لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چەکدارانی سوپای عەرەبیی سووریا، لە گەڕەکی شێخ مەقسوود شەهید کرا.
وەک فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەی بۆ کردووە، ئەم فەرماندەیە کوڕی زەعیم و زەینەبە، دەڵێت: وەک هێمایەکی درەوشاوەی فیداکاری لە مێژووی شۆڕشگێڕیی ناوچەکەدا دەناسرێت و بە ئیرادە و خۆڕاگرییەکەی، میراتێکی پڕ لە شانازی بەجێهێشتووە.
لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەبارەت هەواڵێکی پێشووی سەبارەت بە شەهیدبوونی فەرماندە ئازاد حەلەب لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: فەرماندە ئازاد حەلەب لە ژیاندا ماوە و بەهۆی پچڕانی هۆیەکانی پەیوەندی، نەتوانرا پەیوەندی پێوە بکرێت، ئیستا لە نەخۆشخانەیەک چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت، چونکە لە ڕووبەڕووبوەنەوەکان لەگەڵ چەکدارانی سوپای عەرەبیی سووریا برینداربووە.