لە ساڵی ڕابردوو 684 هەزار تۆن زبڵ و خۆڵ و خاشاک لە هەولێر ژێر خاککراوە
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژانە کارمەندانی ژینگەپارێزی لە هەولێر هەموو ئەو زبڵ و خاشاکی هاووڵاتییان کۆدەکەنەوە و تەنیا لە ساڵی ڕابردوو 684 هەزار تۆن، کۆکراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوو دا، تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر 684 هەزار تۆن زبڵ و خۆڵ و خاشاک لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە ژێرخاککراون و چارسەر کراون.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای تۆمارکردنی سەرپێچیەکانی هەموو ئەو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلانەی بە نایاسایی لە شوێنی قەدەغەکراو زبڵ و خاشاک دەڕێژن و لێپچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەوەش بۆتە کاریگەری و بارگرانی لەسەر لیژنەو تیمەکانمان تاوەکوو بتوانرێت ژینگەیەکی پاک و خاوێن و باشتر فەراهەم بکرێت .