ئاوارەیی بەرۆکی کوردانی حەلەب بەرنادات
بەهۆی هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شاری حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود)، ئاوارەبوونێکی بە لێشاو هاووڵاتیانی کوردی نیشتەجێی هەردوو گەڕەکی گرتەوە، بە گوێرە ئامارە نا فەرمییەکانی زیاتر لە 150 هەزار هاووڵاتیی مەدەنی لە ژێر کاریگەریی تۆپباران و هێرشی تانک و درۆنەکان، ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن و ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود چۆل بکەن.
وێنە: AFP














