سه‌لام عه‌بدوڵڵا: به‌غدا كه‌لاوه‌یه و هه‌ولێر ده‌ڵێی ستۆكهۆڵم و كۆپنهاگنه
خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت له دنیادا رێگه‌ی پێ نادرێت

K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و شاره‌زای سیاسی، "سه‌لام عه‌بدوڵڵا" رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان رووده‌دات، هه‌وڵێكی چڕه بۆ تێكدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی كاری تێكده‌رانه ده‌كه‌ن خۆپیشانده‌ر نین و به‌راورد به به‌غدا، هه‌ولێر ده‌ڵێی ستۆكهۆڵم و كۆپنهاگنه و به‌غداش كه‌لاوه‌یه.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، نووسه‌ر و چاودێری سیاسی باسی له خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه كرد و گوتی: ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، خۆپیشاندان نییه، به‌ڵكو كاری تێكده‌رانه و گێره‌شێوێنییه. له هه‌موو جیهاندا هێزی ئه‌منی رووبه‌ڕووی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت ده‌بێته‌وه و له وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا بێ مۆڵه‌تی پێشوه‌خته هیچ كه‌س رێگه‌ی پێ نادرێت چالاكی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه بكات.
گوتیشی: ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد هه‌ن، كه به‌داخه‌وه كوردن، له به‌غدا دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و مه‌رامیان ئه‌وه‌یه، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت و چاویان به‌رایی نادات، هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ره‌وشی هه‌ولێر و به‌غدا به هیچ جۆرێك قابیلی به‌راورد نییه، به‌غدا ده‌ڵێی كه‌لاوه‌یه و هه‌ولێریش ده‌ڵێی ستۆكهۆڵ و كۆپنهاگنه. شارێكی وه‌ك به‌سره له‌سه‌ر ده‌ریایه، كه‌چی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی فریای ده‌كه‌وێت و ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ ره‌وانه ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی: ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانی به‌غدا، كه به‌داخه‌وه كوردن، چاویان بۆ ئه‌و سه‌دان ملیار دۆلاره نابینێت كه براوه و كه‌س نازانێت چی لێكراوه، بۆ ئه‌وه نابینن كه له شارێكی وه‌ك رومادی، 30 هه‌زار ئێرانی كراونه‌ته شه‌هید و مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ی پێیان وایه پشتیوانی "خۆپیشاندان" ده‌كه‌ن، "سه‌لام عه‌بدوڵڵا" گوتی: پشتیوانیكردنی ئه‌و كرده‌وه تێكده‌رانه‌یه، "غه‌شیمی سیاسی" و "بێ ویژدانی و ناسیاسی" بوونی ئه‌و لایه‌نانه ده‌رده‌خات، ناكرێت سته‌ملێكراو، كه خه‌ڵكی كوردستانه نه‌بینن و روویان له هه‌رێمی كوردستان بێت و به‌رامبه‌ر به به‌غداش بێده‌نگ بن.