قاسم ئهعرهجی: نابێت قووتی خەڵک ببێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەری زۆریان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دروستکردووە

K24 – ههولێر:
شاندی دانووستانكاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، له شاری بهغدا، لهگهڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبوونهوه و ههردوولا جهختیان لهسهر گێڕانهوهی ماف بۆ هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان كردهوه.
لهو كۆبوونهوهیهدا، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی رایگهیاند، نابێت قووتی خەڵک ببێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ نابێت ناکۆکی و جیاوازی لە بیروڕاکان کاریگەری لەسەر قوتی هاووڵاتیان هەبێت.
ئەعرەجی گوتیشی: هاووڵاتی بێ تاوانە لە ئەنجامی ناکۆکییە سیاسییەکان و هێزی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی بەغدا دایە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا روونیکردەوە؛ ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەری زۆریان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دروستکردووە و رایگەیاند؛ دەبێت کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت و مافی هاووڵاتیانیش بدرێت.