عێراق 8 ملیۆن ڤاكسینی به‌ریتانی دژ به كۆرۆنا به‌ده‌ستده‌هێنێت
"تێچووی ڤاكسینه‌كه كه‌مه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه هه‌موو كه‌سێك بتوانێت ڤاكسینه‌كه به ئاسانی به‌ده‌ستبهێنێت"
K24- هه‌ولێر:
ستیڤن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق 8 ملیۆن ڤاكسینی كۆمپانیای "ئه‌سترازینیكا"ی به‌ریتانی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
هیكی گوتیشی: "به‌ریتانیا ئاماده‌یه ئه‌و ژماره‌یه‌ی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا بۆ عیراق دابین بكات و بڕیاره له نزیكترین كاتدا یه‌كه‌م كاروانی پێكوته‌كان بگاته عێراق، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی باشبوونی دۆخی ئابووری و ته‌ندروستی له‌و وڵاته".
هه‌روه‌ها گوتی: "تێچووی ڤاكسینه‌كه كه‌مه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه هه‌موو كه‌سێك بتوانێت ڤاكسینه‌كه به ئاسانی به‌ده‌ستبهێنێت".
باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا ئاشكرایكرد، "تا ئێستا به‌ریتانیا 17 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینیی له رێگه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دابین كردووه".
هیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له ساڵی 2014ـه‌وه تا ئێستا به‌ریتانیا به بڕی زیاتر له 300 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به عێراق كردووه" و گوتی: "كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تمان له له‌نده‌ن بۆ پشتیوانیكردنی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌رووی ته‌كنیكییه‌وه رێكخستووه، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له كه‌رتی ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا بكرێت".
H.B