ماكرۆن هۆشداری ده‌داته توركیا
ماكرۆن: ئه‌وروپا تواناكانی خۆی نیشانی توركیا داوه، به ئاماژه‌كردن به سه‌پاندنی سزا، كه ده‌بێت كۆتایی به كاره تاكلایه‌نه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بێنێت
K24- هه‌ولێر:
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتی ئه‌وروپا پێداچوونه‌وه به ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وروپا هه‌میشه بۆ گفتوگۆ كراوه‌یه، به‌ڵام سیاسه‌تی شڵه‌ژاندنی سه‌قامگیریش قبووڵ ناكات.
ماكرۆن گوتی: ئه‌وروپا تواناكانی خۆی نیشانی توركیا داوه، به ئاماژه‌كردن به سه‌پاندنی سزا، كه ده‌بێت كۆتایی به كاره تاكلایه‌نه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بێنێت، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووش ده‌رفه‌تێكی دیكه‌مان به توركیا و مه‌رجه‌كانی خۆمان سه‌پاند، به كۆده‌نگیش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه توركیا به‌رده‌وامه له كرده‌وه گێچه‌ڵكارییه‌كانی.
سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وروپا هه‌میشه كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام سیاسه‌تی شڵه‌ژاندنی سه‌قامگیری قبووڵ ناكه‌ین، له‌م رووه‌شه‌وه داوامان له به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورپا كردووه، به‌رده‌وامی به كاره‌كان بدات، له پێناو دووپاتكردنه‌وه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیكه و پێداچوونه‌وه به ته‌واوی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و بازرگانییه‌كان له نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌ورپا له مانگی ئاداری داهاتوودا.
H.B