سكاڵایەكی دیكەی ترەمپ رەتكرایەوە

سكاڵای لەسەر دەنگەكانی چوار ویلایەت تۆمار كردبوو

دۆناڵد ترمپ
دۆناڵد ترمپ

K24 - ھەولێر

دادگای باڵای ئەمەریکا، سکاڵایەکی دۆناڵد ترەمپ بۆ هەژمارنەکردنی دەنگی چوار ویلایەت رەتدەکاتەوە.

دادگای باڵای ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا رەتکردنەوەی سکاڵایەکی کەمپەینی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپی بۆ هەژمارنەکردنی دەنگی ویلایەتەکانی ویسکۆنسن، پێنسلڤانیا، میشیگان و جۆرجیا راگەیاند.

ئەم بڕیارەی دادگای باڵای ئەمەریکا لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی هەڵبژاردن دەنگ لەسەر دوایین ئەنجامی هەڵبژاردن دەدات و بڕیارەکەشیان رەوانەی کۆنگرێس دەکەن بۆ پەسەندکردنی.

بەگوێرەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان 306 کورسی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی كۆمارییەکانیش 232 کورسی ئەنجومەنەکەی بەدەستهێناوە.

Fly Erbil Advertisment