یه‌كه‌م فه‌وجی كوردی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی پێكهێنرا
سه‌رجه‌میان كوردن و له سنووری پارێزگای كه‌ركووك جێگیر ده‌كرێن

K24 – كه‌ركووك:
بۆ یه‌كه‌مجار فه‌وجێكی كوردی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی پێكده‌هێنرێت و سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی هێزه‌كه كوردن و له سنووری گوندی چەغماغەی كه‌ركووك جێگیر ده‌كرێن.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌و فه‌وجه كوردیه له سنووری گوندی چه‌غماغه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دوبزه له كه‌ركووك و له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا 120 چه‌كدارییان ناونووس كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و فه‌وجه سه‌ر به میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێت.
حه‌شدی شه‌عبی، میلیشیایه‌كی چه‌كدارییه و له ساڵی 2014 به فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق پێكهێنرا و دواتریش له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه یاساكه‌ی تێپه‌ڕێندرا، له‌كاتێكدا به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق پێكهێنانی هیچ هێزێك رێگه‌پێدراو و یاسایی نییه.
هێزه‌كه ئه‌ركیان شه‌ڕكردن بوون له دژی داعش، به‌ڵام دواتر ئه‌و میلیشیایه به شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری تۆمه‌تبار كرا.

