عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 30 هه‌زار 146 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی هه‌زار و 22 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه

هه‌ڵمه‌تی پشكنینی كۆرۆنا له‌ یه‌كیك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان شاری به‌غدا
هه‌ڵمه‌تی پشكنینی كۆرۆنا له‌ یه‌كیك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان شاری به‌غدا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 30 هه‌زار 146 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی هه‌زار و 22 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 16 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات هه‌زار و 772 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 573 هه‌زار و 622 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هه‌زار و 565 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 505 هه‌زار و 669 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 88.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 55 هه‌زار و 388 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 193 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

H.B